نیسان 21, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح لەگەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا دیداری کردو لە دیدارەکەدا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات پێداگری کرا

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان لە بواری جۆربەجۆر پێداگرییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکی «ماکسیم ماکسیمۆف» باڵوێزی ڕووسیا لەگەڵی دا دیداری کرد.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا لە بارەی ھێزمەند کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ڕێگاکانی ھێزمەند کردن و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری جۆربەجۆردا ڕاوێژیان کرد.

ھەروەھا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی جێگای سەرنجی ھەردووک لایان وتووێژیان کردو لە سەر پابەند بوون بە بنەمای وتووێژەکان بۆ بەھێزکردنی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکە جەختیان کرد.

باڵوێزی ڕووسیاش لە کۆتایی دا لە سەر داکۆکیی مۆسکۆ لە سەقام و ھێزمەند کردنی دەستەڵات و سەروەریی عێراق و ھۆگریی ئەم وڵاتە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لە بواری جۆربەجۆردا پێی داگرت.

سەرپەیڤ