باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق داوای ناس کرانی ھۆکارانی ڕووداوەکانی کەربەلای کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396344-باڵوێزخانەی_ئێران_لە_عێراق_داوای_ناس_کرانی_ھۆکارانی_ڕووداوەکانی_کەربەلای_کرد
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری ھەڵسوڕاوێکی کۆمەڵایەتی و ھێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا، داوای ناس کران و ناساندنی ھۆکارانی ڕووداوەکانی کەربەلای کرد لە دەوڵەتی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2021 03:50 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق داوای ناس کرانی ھۆکارانی ڕووداوەکانی کەربەلای کرد

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری ھەڵسوڕاوێکی کۆمەڵایەتی و ھێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا، داوای ناس کران و ناساندنی ھۆکارانی ڕووداوەکانی کەربەلای کرد لە دەوڵەتی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری «ئیھاب ئەلوەزنی» ھەڵسوڕاوی کۆمەڵایەتی لە کەربەلا لەگەڵ خزم و کەسی ناوبراودا ھاودەردیی دەربڕی.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕی ئیدانە کردنی ھەرچەشنە تیرۆرێک، جەخت لەوە کراوەتەوە کە، ئێران قەت خوازیاری گیان سپاردنی شارومەندانی عێراقی نەبووەو تیرۆریزم ئیدانە دەکات، ئاسایشت، ھێوری و ئەرخەیانیی جەماوەری عێراق بەردەوام خواستی ئێران بووە.

بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ھەوڵی ھەڵکوتانەسەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا، ڕایگەیاندووە: شوێنە دیپلۆماسییەکان لە تەواوی دنیا شوێنی خزمەتگوزاریی مەدەنی و کۆمەڵایەتییە بۆ ھەموو خەڵک، بەم پێیە گێرەشێوێنی لە کارەکەی دا دەبێتە ھۆی بێ بەری کرانی وڵاتی میواندارو زیان گەییشتن بە بازرگانان، نەخۆشان، گەشتکاران، بنێران و چینەکانی دیکەی خەڵک.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی ئێران ھیوای ئەوە خوازراوە کە بە ھەڵگیرانی بەرتەسکییەکانی سەرچاوەگرتوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا،ھەرچی خێراتر پیرۆزگەکان گەشتکاران وەرگرنەوەو ئەمەش ببێتە ھۆی ھێزمەند بوونی پەیوەندییەکانی نێوان دو وڵاتی براو برادەری ئێران و عێراق.