روودانی دوو تەقینەوە لە سەر رێگای کاروانی لۆجستیکی لەشکەریانی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396785-روودانی_دوو_تەقینەوە_لە_سەر_رێگای_کاروانی_لۆجستیکی_لەشکەریانی_ئەمریکی
سەرچاوە عێراقیەکان باسی بە ئامانج گیرانی کاروانێکی پشتیوانیی لەشکەریانی ئەمریکی دەکەن لە باشووری رۆژھەڵاتی بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2021 07:57 Asia/Tehran
  • روودانی دوو تەقینەوە لە سەر رێگای کاروانی لۆجستیکی لەشکەریانی ئەمریکی

سەرچاوە عێراقیەکان باسی بە ئامانج گیرانی کاروانێکی پشتیوانیی لەشکەریانی ئەمریکی دەکەن لە باشووری رۆژھەڵاتی بەغدا .

بە پێی راپۆرتی سابرین نیوز ، کاروانێکی پشتیوانیی  لەشکەریانی ئەمریکی سەر لە بەیانیی یەکشەممە بە بۆمبێکی قەراخ رێگا لە ناسریەی پارزێگەی زیقاری عێراق کەوتە بەر پەلامار . 

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند ، دوھەمین بۆمبی قەراغ رێگا لە سەر ڕێگای ھەمان کاروان لە نزیک پاڵاوگەی سەببە لە پارێزگەی زیقار لە باشووری رۆژھەڵاتی بەغدا تەقیەوە . 

ھێشتا ھیچ تاقم و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ . 

پەلاماری سەر کاروانە لەشکەریەکانی ئەمڕیکا لە کاتێک دا درێژەی ھەیە کە ئەمریکا ھەوڵ ئەدات وتووێژی ستراتژیکی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ کشانەوەی لەشکەریانی ئەم وڵاتە دوابخات .