قەیس خەزعەلی: خۆڕاگری واز لە بژاردەی سەربازی دژی ئەمریکییەکان ناھێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397596-قەیس_خەزعەلی_خۆڕاگری_واز_لە_بژاردەی_سەربازی_دژی_ئەمریکییەکان_ناھێنێ
سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق پێی داگرت: تاقمە خۆڕاگرەکان ھەتا ئەو کاتەی کە ھقزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە نەچنە دەرەوە، لە سەر بەکارھێنانی بژاردەی سەربازی لە دژیان بەردەوام دەبن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • قەیس خەزعەلی: خۆڕاگری واز لە بژاردەی سەربازی دژی ئەمریکییەکان ناھێنێ

سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق پێی داگرت: تاقمە خۆڕاگرەکان ھەتا ئەو کاتەی کە ھقزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە نەچنە دەرەوە، لە سەر بەکارھێنانی بژاردەی سەربازی لە دژیان بەردەوام دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «سومریەنیوز»، «قەیس خەزعەلی»  سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق وتی: بڕیاری توندی بەرنگار بوونەوەی لەشکریانی ئەمریکی بە کردەوە گیراوەو ئەمریکییەکان دڵنیا بن ئامادەیی پێویست بۆ وەڵام دانەوەیان ھەیە.

«خەزعەلی» وتیشی: تەواوی ئەو تێکھەڵچوونانەی کە حەشدی شەعبی تێیوەگلاوە، ھیچ دەرەنجامێکی بێجگە لە سەرکەوتن نەبووە، حەشدی شەعبی تەنیا دامەزراوەیەکی سەربازییە کە ھەم لە ڕووی شەڕعیەوە جێگای قەبوڵەو ھەم لە دووی یاساییەوە.

تاقمە خۆڕاگرەکان گەلێم جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە پێی یاسای پەسەند کراوی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ھێزەکانی ئەمریکی دەبێ عێراق چۆڵ کەن و ھەتنا کاتێکیش کە ئەم داخوازییە نەیەتە دی، ھێرشی سەربازی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق دژی ئەو ھێزانە بەردەوام دەبێت.