باڵوێزی ئێران لە عێراق: چاوەڕوانی ڕەزامەندیی ئێرانین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان ھەردووک وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397615-باڵوێزی_ئێران_لە_عێراق_چاوەڕوانی_ڕەزامەندیی_ئێرانین_بۆ_ھەڵوەشاندنەوەی_ڤیزەی_نێوان_ھەردووک_وڵات
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق پێی داگرت: چاوەڕوانی ڕەزامەندیی ئێرانین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان ھەردووک وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2021 21:13 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: چاوەڕوانی ڕەزامەندیی ئێرانین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان ھەردووک وڵات

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق پێی داگرت: چاوەڕوانی ڕەزامەندیی ئێرانین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان ھەردووک وڵات.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق لە  وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە تەنیا بە ئەربەعینی حسەینی(ع)ەوە بەرتەسک ناکرێتەوە، وتی: ھەنگاوی پێویست لە لایەن ئێرانەوە ھەڵگیراوەو چاوەڕوانی ڕەزامەندیی لایەنی عئراقین بۆ ھەڵگیرانی ڤیزە.

مەسجیدی وتیشی: بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق وتووێژمان کردووەو لێژنەیەکی ھاوبەشیش پێکھاتووە و باسی زۆر لە کۆبوونەوە ھاوبەشەکاندا کراوە کە ئەو کۆبوونەوانە لێک گەیین نامەیەکیان لێ کەوتەوە کە خەریکە ڕێک و پێک دەکرێت و بە واژۆکرانی لە لایەن عێراقەوە لەم پەیوەندییەدا خەڵک ئاگادار دەکەینەوە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئەم ھەنگاوە نەک ھەر بۆ ئەربەعینی حسەینی بەڵکو بۆ ھەمیشەیەو گشتییە.