پەرە سەندنی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399711-پەرە_سەندنی_ھێرشی_سەر_تاوەرەکانی_کارەبا_لە_عێراق
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق باسی پەرەسەندنی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لەم وڵاتەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق باسی پەرەسەندنی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لەم وڵاتەی کرد.

«عەبدولخالق ئەلعیززاوی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: سەدی ٥٠ ھێرشی سەر ھێڵەکانی کارەبا گومانی لە سەرەو لەوە ناچێ کە تەواوی ئەو ھێرشانە کاری داعش بێت.

ئەلعیززاوی وتیشی:ڕادەی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبای عێراق لە مالوەی دوو حەوتەی ڕابردوو لەسەدا ٣٥ پەرەی سەندووەو ئەمەش باڵاترین ڕادەیە لە ساڵی ٢٠٠٣وە ھەتا ئێستا، بە جۆرێک کە ١١ ھێڵی گواستنەوەی کارەبا بە شێوەی ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج و ئەوەس بە ھۆی بۆمباو یان چاندنی مین ئەنجامی گرتووە.

ئەم ئەندامەی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، بڕێک لەو ھێرشانە گەڵاڵە بۆکراون و بە مەبەستی ھەڵایساندنی ناڕەزامەندیی گشتی و یان قۆستنەوە بۆ ئامانجی دیکە ئەنجام دەگرن.