ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399841-ھێرشی_ئاسمانیی_تورکیا_بۆ_سەر_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبی_لە_شنگال
سەرچاوەیەکی عێراقی باسی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی گردوپەڕی شنگال لە پارێزگای نەینەوای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2021 03:07 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال

سەرچاوەیەکی عێراقی باسی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی گردوپەڕی شنگال لە پارێزگای نەینەوای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «مەوازین نیوز»، سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا نەخۆشخانەیەکی سەربازیی تایبەت بە ھێزەکانی حەشدی شەعبییان لە گردوپەڕی شاری شنگالی پارێزگای نەینەوایان بوردومان کردووە کە وەک باسی دەکرێت لە ئەنجام دا چەند کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.

کاناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوزیش، وێڕای ئاماژە کردن بەم ھێرشانە، وای بڵاو کردەوە کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەی تورکیا تەواوی ئەو ترۆمبیلانەی بە نیازی نزیک بوونەوە لە نەخۆشخانەکە بن بوردومان دەکەن.

ھێشتا ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی یان سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق وردیاتی ئەم ھێرشەیان ڕانەگەیاندووە.