30 هەزار کەس دەچنە ڕیزی هێزەکانی حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400651-30_هەزار_کەس_دەچنە_ڕیزی_هێزەکانی_حەشدی_شەعبی
کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق ڕەزامەندییان دەربریوە لەگەڵ پەیوەسبوونی ٣٠ هەزار هێزی تازە بەڕێکخراوەی حەشدی شەعبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2021 14:31 Asia/Tehran
  • 30 هەزار کەس دەچنە ڕیزی هێزەکانی حەشدی شەعبی

کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق ڕەزامەندییان دەربریوە لەگەڵ پەیوەسبوونی ٣٠ هەزار هێزی تازە بەڕێکخراوەی حەشدی شەعبی.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبی ئەلجەدید،"فالێح فەیاز" سەرۆکی ڕیکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێشەممە گوتی: هاوکات لەگەڵ پەیوەست بوونی ٣٠ هەزار هێزی تازە بە ڕیکخراوی حەشدی شەعبی،ژمارەی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە دەگاتە پتر لە ١٦٧ هەزار کەس.

"قەیس خەزعەلی" ڕێبەری گرووپی عەساعێب ئەهلی حەقی عێراق بە پێشوازی لە پەیوەسبوونی هێزی نوێ بەحەشدی شەعبی گوتی، هێزەکانی حەشدی شەعبی شان بەشانی هاوتایانی خۆیانن لە وەزارەتی بەرەڤانی،نێوخۆ و یەکینەی دژە تیرۆر.

ڕیکخراوی حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٤ دوای ئەوەی تاقمی ترۆریستیی داعش ژمارێک لە ناوچە و شارەکانی عێراقی داگیر کرد لە سەر فەتوای "ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی "مەرجەعی پایەبەرزی شیعە عێراقییەکان  پێکهات و لەساڵی ٢٠١٦ دا هاوکات لەگەڵ ڕەزامەندی پەرلەمانی ئەم وڵاتە چووە ژێر فەرماندەریی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.