بەرپرسانی پیرۆزگەکانی عێراق: پتر لە ١٦ ملوێن زیارەتکار بەشداریی نەریتی ئەربەعینیان کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401141-بەرپرسانی_پیرۆزگەکانی_عێراق_پتر_لە_١٦_ملوێن_زیارەتکار_بەشداریی_نەریتی_ئەربەعینیان_کردووە
فەرمانگەی پیرۆزگەکانی عێراق باسی حەشیمەتی زۆری زیارەتکارانی بەشداری نەریتی ئەربەعینی حسەینییان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2021 05:53 Asia/Tehran
  • بەرپرسانی پیرۆزگەکانی عێراق: پتر لە ١٦ ملوێن زیارەتکار بەشداریی نەریتی ئەربەعینیان کردووە

فەرمانگەی پیرۆزگەکانی عێراق باسی حەشیمەتی زۆری زیارەتکارانی بەشداری نەریتی ئەربەعینی حسەینییان کردووە.

فەرمانگەی پیرۆزگەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: ژمارەی ئەو حەشیمەتەی کە بەشداریی نەرینی ئەربەعینی حسەینی(ع) و شەھیدانی کەربەلایان کردووە، پتر لە ١٦ ملوێن کەسە.

دەوڵەتی عێراق ئەمساڵیش ڕەزامەند بوو بە چوونی زیارەتکاران بۆ بەشداری کردن لە نەریتی ئەربەعین. بە پێی ئەو پشکەی کە عێراق ڕایگەیاند بوو، ٦٠ ھەزار ئێرانی ئەمساڵ بۆیان ھەبوو بەشداریی نەریتەکە بکەن کە بە ھەڵگیرانی بەرتەسکییەکانی ئەم دواییە، ئەم ژمارەیە گەییشتە پتر لە ٩٠ ھەزار کەس.

ھاوکات ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: زیارەتی ئەربەعینی حسەینی ئەمساڵ بەبێ کەم و کوڕیی ئاسایشتی بەرپا کراو ھیچ جۆرە گرفتێکی ئاسایشتیی بۆ زیارەتکاران بە خۆیەوە نەدیوە.