نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: پارێزرانی سەروەریی عێراق لە گرێوی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی لەشکریانی ئەمریکییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401334-نوێنەرێکی_پەرلەمانی_عێراق_پارێزرانی_سەروەریی_عێراق_لە_گرێوی_کشانەوەی_تۆکمەوتەواوی_لەشکریانی_ئەمریکییە
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: پارێزرانی سەروەریی عێراق لە گرێوی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتەیە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 14:08 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: پارێزرانی سەروەریی عێراق لە گرێوی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی لەشکریانی ئەمریکییە

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: پارێزرانی سەروەریی عێراق لە گرێوی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتەیە

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، «موحەممەد کەریم بەلەداوی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەولەوییەتی سەرەکی و بنەمایی عێراق کردنە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتەیە، چونکو لەو باوەڕەداین کە پارێزرانی سەروەریی وڵاتەکەمان لە گرێوی کشانەوەی تۆکمەوتەواوی لەشکریانی ئەمریکییە.

بەلەداوی جەختیشی کرد: مانەوەی لەشکریانی بیانی لە خاکی عێراق دا داگیرکارییە کە ئەمەش خۆی لە خۆی دا پێشێل کردنی سەروەریی عێراقە. بە ھیواین کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراق لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتی داھاتوو بێت.

گەلێک لە خەڵک و کۆتلەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە غێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی ھەر لەم پەیوەندییەدا تێپەڕاندووە.