سەرۆک وەزیرانی عێراق: دەوڵەتەکەم ڕێگای بە مایەپوچبوونی عێراق گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401420-سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_دەوڵەتەکەم_ڕێگای_بە_مایەپوچبوونی_عێراق_گرت
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: کاتێک حکومەتەکەی دەستبەکار بوو عێراق لەلێواری مایەپوچ بوون و داڕماندابوو، بەڵام  لەئێستادا دۆخی دارایی وڵات بەشێوەیەکی ئەرێنی گەشەی کردووە و حکومەت بودجەی بۆ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری دابین کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 06:10 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: دەوڵەتەکەم ڕێگای بە مایەپوچبوونی عێراق گرت

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: کاتێک حکومەتەکەی دەستبەکار بوو عێراق لەلێواری مایەپوچ بوون و داڕماندابوو، بەڵام  لەئێستادا دۆخی دارایی وڵات بەشێوەیەکی ئەرێنی گەشەی کردووە و حکومەت بودجەی بۆ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری دابین کردووە.

«مستەفا کازمی» لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: لەسەرەتای دەستبەکاربوونی دەوڵەتەکەیەوە ئامانجیان خزمەتکردنی خەڵک بووە، بۆیە ھەر لەو ماوەیەدا چەندین کار و پڕۆژەیان ئەنجام داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم وڵاتە، ئەویش لە کاتێک دا کە عێراق نزیک بوو لە مایەپوچبوون و داڕمان، بەڵام نەیانھێڵا ئەوە ڕوو بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چاکسازیی ئابوری،  لەئێستادا دۆخی دارایی وڵات بەشێوەیەکی ئەرێنی گەشەی کردوە و حکومەت بودجەی بۆ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری دابینکردووە، باوەڕیشیان وایە لەسەر کاربەدەستانی دەوڵەت پێویستە پێش هەموو شتێک پابەندی عێراق بن و بەدوور لە هەر پەیڕەوێکی حیزبی ، مەزهەبی و ڕەگەزی  ملکەچی بەها و ئاکارەکان بن و کاری باش ئەنجام بدەن.. 

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکەی دەیەمی ئۆکتۆبەریش سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بۆخۆم سەرپەرشتیی تەواوی کاروبارەکانی تایبەت بە ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دەکەم و ئیرادەیەکی ئازاد بۆ دەنگدەران فەراهەم دەکەین.