ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی تازەی ھەڵبژاردنی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401565-ڕاگەیەندرانی_دەرەنجامی_تازەی_ھەڵبژاردنی_عێراق
لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق دوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ٨٥٤٧ بنکە، دەرەنجامی تازەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 09:17 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی تازەی ھەڵبژاردنی عێراق

لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق دوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ٨٥٤٧ بنکە، دەرەنجامی تازەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کرد: دەرەنجامی تازەی ھەڵبژاردن لەپاش زیادکرانی ئەو بنکانەی کە بەدەست دەنگەکانیان ژمێردراوە، ھێندێک گۆڕانی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق، دەرەنجامی تازەی ھەڵبژاردن بەم چەشنەیە:

ژمارەی ئەو کورسیانەی کە ڕەوتی سەدر مسۆگەری کردوون لە ٧٣ کورسییەوە بۆ ٧٠ کورسی دابەزی.

ژمارەی ئەو کورسیانەی کە ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» بە سەرۆکایەتیی نوری مالکی مسۆگەری کردوون لە ٣٤ کورسییەوە بۆ ٤٠ کورسی بەرز بووەوە.

ژمارەی ئەو کورسیانەی کە ھاوپەیمانیی «فەتح» بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری» مسۆگەری کردوون لە ١٤ کورسییەوە بۆ ٢٠ کورسی دابەرز بووەوە.

ژمارەی ئەو کورسیانەی کە ھاوپەیمانیی «ئیمتیداد» مسۆگەری کردوون لە ٩ کورسییەوە گەییشتە ١٢ کورسی .

ژمارەی ئەو کورسیانەی کە «تحالف قوی الدولة» مسۆگەری کردوون لە ٤ کورسییەوە بۆ ٣ کورسی دابەزی.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرێک لە پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە بەرامبەر بەو دەرەنجامەی وا لە لایەن لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەوە ڕاگەیەندراوە، ناڕەزامەندییان دەربڕیوەو داوای زوڵاڵ بوونی دەرەنجامەکانیان کردووە.