پێکھاتنی ھاوپەیمانیی تازە بە ٨٥ کورسیی پەرلەمانیەوە بە ڕابەرایەتیی «نوری مالیکی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401613-پێکھاتنی_ھاوپەیمانیی_تازە_بە_٨٥_کورسیی_پەرلەمانیەوە_بە_ڕابەرایەتیی_نوری_مالیکی
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی یەگرتنی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» لەگەڵ «ھاوپەیمانی فەتح» و کۆتلە سیاسییەکانی دیکەو پێکھاتنی ھاوپەیمانییەکی تازە بە ٨٥ کورسییان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 06:27 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی ھاوپەیمانیی تازە بە ٨٥ کورسیی پەرلەمانیەوە بە ڕابەرایەتیی «نوری مالیکی»

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی یەگرتنی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» لەگەڵ «ھاوپەیمانی فەتح» و کۆتلە سیاسییەکانی دیکەو پێکھاتنی ھاوپەیمانییەکی تازە بە ٨٥ کورسییان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی «نانۆ نیوز» ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» بە سەرۆکایەتیی «نوری مالیکی» کە بە گوێرەی تازەترین ڕێژە بڵاوکراوەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە ٣٧ کورسیی بەدەست ھێناوە، ھاوکات لەگەڵ ڕەوتی سەدر بە ڕابەرایەتیی «موقتەدا سەدر» خەریکی ڕاوێژە لەگەڵ تاقمە سیاسییە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی گەورەتر.

ھێندێک لە میدیاکانی عێراق بە گێڕانەوە لە «عالیە نەسیف» لە ڕابەرانی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایانگەیاندووە: ئەم ھاوپەیمانییە توانیویەتی ھەتائێستا ھاوپەیمانییەکی گەورەتر بە ٨٥ نوێنەری تازەی پەرلەمانەوە پێک بھێنێت.

ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ھێشتا بە فەرمی ئەم ھەواڵەی ڕانەگەیاندووە، چونکو ڕاوێژ بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیی تازەی پەرلەمانی لە عێراق دا ھەروا بەردەوامە.