پاکتاوکرانی چیاکانی سەلاحەدین لە لایەن حەشدی شەعبیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401685-پاکتاوکرانی_چیاکانی_سەلاحەدین_لە_لایەن_حەشدی_شەعبیەوە
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق توانیان چەندین ناوچە لە پارێزگەی سەلاحەدین لە ژێر رکێفی داعش رزگار بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 15:41 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی چیاکانی سەلاحەدین لە لایەن حەشدی شەعبیەوە

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق توانیان چەندین ناوچە لە پارێزگەی سەلاحەدین لە ژێر رکێفی داعش رزگار بکەن .

 حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، ھێزەکانی ئەم رێکخراوەیە لە چیاکانی سەر بە شاری تەلەعفەر لە پارێزگەی سەلاحەدینیان لە تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە . 

رێکخراوی حەشدی شەعبی جەختی کردەوە ، ھێزەکانی ئەم رێکخراوەیە و ئەرتەشی عێراق ھەڵمەتێکیان بۆ گەڕان و کێوماڵکردنی زنجیرە چیای مەحلەبیە لە پاشماوەکانی داعش لە رۆژھەڵاتی تەلەعفەر ئەنجامدا  .

لەم ھەڵمەتەدا چەندین حەشارگەی تیرۆریستان تێکشکێندرا و بیست کیلۆمەتر لە دەوربەری ناوچەکە لە چیای مەحلەبیە لە داعشیەکان پاک کرایەوە .