ئەمڕۆ دوشەممە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارە چارەنوسسازەکە لەسەر هەڵبژاردن دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403431-ئەمڕۆ_دوشەممە_دادگای_فیدراڵی_عێراق_بڕیارە_چارەنوسسازەکە_لەسەر_هەڵبژاردن_دەدات
ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی عێراق، کۆتا بڕیاری خۆی دەدات سەبارەت بە تانەکانی هەڵبژاردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2021 10:21 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ دوشەممە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارە چارەنوسسازەکە لەسەر هەڵبژاردن دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی عێراق، کۆتا بڕیاری خۆی دەدات سەبارەت بە تانەکانی هەڵبژاردن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە دادگای فیدراڵی عێراق دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بەتانەکانی هەڵبژاردن بدات، هەرچەندە ناڕەزاییەکی زۆر سەبارەت بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەیە.

ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو دانیشتنی دادگای فیدراڵی بەڕێوەچوو سەبارەت بەپێداچوونەوە بەتانەکانی هەڵبژاردن‌و پەسەندکردنی ئەنجامەکان، هەروەها دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا بەشێک لەشیعەکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان پەسەندنەکردووەو سورن لەسەر ڕەتکردنەوەی.