ناڕەزامەندی دەربڕینی عێراقییەکان بەرامبەر بە ھەڵگیرانی دیوارنووسێکی «ئەبو مەھدی موھەندیس»
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403900-ناڕەزامەندی_دەربڕینی_عێراقییەکان_بەرامبەر_بە_ھەڵگیرانی_دیوارنووسێکی_ئەبو_مەھدی_موھەندیس
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ئالۆزیی نێوان شارومەندانی عێراقی و ھیێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەیان کردووە دوابەدوای ھەوڵدان بۆ لابردنی دیوارنووسێکی «ئەبو مەھدی موھەندیس» لە مەیدانی «فیردەوس»ی بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2021 12:50 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی عێراقییەکان بەرامبەر بە ھەڵگیرانی دیوارنووسێکی «ئەبو مەھدی موھەندیس»

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ئالۆزیی نێوان شارومەندانی عێراقی و ھیێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەیان کردووە دوابەدوای ھەوڵدان بۆ لابردنی دیوارنووسێکی «ئەبو مەھدی موھەندیس» لە مەیدانی «فیردەوس»ی بەغدا.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند: دەستەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشتی ع ێراق شەوی ھەینی لە سەر شەممە لە مەیدانی «فیردەوس» ی بەغدا مۆڵ دران و بە تخمای لابردنی دبوارنووسێکی شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری پێشووی سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بوون بە بیانووی وەرنەگیرانی مۆڵەت.

دوابەدوای ئەو کارەی ھێزەکانی ئاسایشت دەیان لاوی عێراقی بە شەودا لە تەنییشتی ئەو یودوارنووسە گرد بوونەوەو لە بارەی ھەڵگرتنی وێنەکەی «ئەبو مەھدی موھەندیس» وشداریان دا.

ھێزەکانی ئاسایشتیش دوای گردبوونەوەی لاوان و ھێزەکانی سەربە تاقمە خۆڕاگرەکان لە شوێنی دانرانی دیوارنووسەکە و دژایەتی ڕاگەیاندنیان، وازیان لە ھەڵگرتنی ئەو دیوارنووسە ھێناو کشانەوە.