پەرلەمانتارێکی یەکیەتی : یەکێتی یەک کاندیدی بۆ سەرۆک کۆمار هەیە ئەویش بەرهەم ساڵحە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404415-پەرلەمانتارێکی_یەکیەتی_یەکێتی_یەک_کاندیدی_بۆ_سەرۆک_کۆمار_هەیە_ئەویش_بەرهەم_ساڵحە
پەرلەمانتارێکی یەکیەتی لە بەغدا دووپاتیدەکاتەوە، یەکێتی یەک کاندیدی هەیە بۆ پۆستی ‏سەرۆک کۆمار، ئەویش دکتۆر بەرهەم ساڵحە، بۆیە لێدوانی پەرلەمانتارێکی پارتی ‏لەبارەی بوونی دوو کاندید ڕەتدەکاتەوە.‏
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2022 10:20 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی یەکیەتی : یەکێتی یەک کاندیدی بۆ سەرۆک کۆمار هەیە ئەویش بەرهەم ساڵحە

پەرلەمانتارێکی یەکیەتی لە بەغدا دووپاتیدەکاتەوە، یەکێتی یەک کاندیدی هەیە بۆ پۆستی ‏سەرۆک کۆمار، ئەویش دکتۆر بەرهەم ساڵحە، بۆیە لێدوانی پەرلەمانتارێکی پارتی ‏لەبارەی بوونی دوو کاندید ڕەتدەکاتەوە.‏

مەهدی کەریم، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ‏عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، پارتی و یەکێتی ڕێککەوتوون لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار، ‏بەشێوەیەک، یەکێتی دوو کاندید پێشکەشدەکات بۆ پۆستەکە.‏

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی، پرسی دوو کاندیدییەکە، لای کورد و ڕەوتی سەدر و ‏هاوپەیمانیی تەقەدومی حەلبووسی یەکلابووەتەوە.

بەڵام هەرێم کەمال ئاغا، پەرلەمانتاری یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ‏قسەکانی پەرلەمانتارەکەی پارتیی ڕەتکردەوە بەوەی یەکێتی دوو کاندیدی هەبێت.‏

هەرێم کەمال ئاغا دووپاتیکردەوە، یەکێتی تەنها یەک کاندیدی هەیە، ئەویش دکتۆر بەرهەم ‏ساڵحە.‏