بانگێشتنی باڵوێزی ئێران بۆ ئامادە بوون لە پەرلەمانی عێراق
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی بانگێشتنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئامادە بوون لە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حاکم زاملی» جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: پەیوەست بە ھەڵمەتە موشەکییەکەی سەر مۆڵگەی موسادی ئیسرائیل لە ھەولێر،بانگێشتنی «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و ھەروەھا بەرپرسێکی باڵای ھەرێمی کوردستان کراوە بۆ ئامادە بوون لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
«زاملی» ئەم بانگێشتنەی لە چوارچێوەی لێژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکان لێکدایەوە کە پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ھەڵمەتە موشەکییەکەی ئەم دواییە پێکی ھێناوە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: لە بارەی بوونی مەکۆی ھەواڵگریی ئیسرائیل یان ھەر بیانییەکی دیکە لە وڵات دا، دەبێ ئەوە بزانرێت کە گۆڕینەوەی ھەواڵ و زانیاری دەبێ لە ڕێگای کەناڵە دیاری کراوەکانەوە ئەنجام بگرێت کە لەم پەیوەندییەدا لە نێوان ئێمەو ئێران و تورکیا ھیێندێک ڕێککەوتن کراوەو جیا لەمانە ھەر لە پێشتریش ھاوپەیمانییەکی چوارقۆڵی لە نێوان عێراق و ئێران و سووریاو ڕووسیا بۆ گۆڕینەوەی ھەواڵ و زانیاری پێکھاتووە.