روونکردنەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی وتووێژ لە گەڵ ھەرێم لەسەر دۆسیەی نەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406963-روونکردنەوەی_وەزارەتی_نەوتی_عێراق_لە_بارەی_وتووێژ_لە_گەڵ_ھەرێم_لەسەر_دۆسیەی_نەوت
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تاووتوێ کردنى جێبەجێ کردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگەى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 12:57 Asia/Tehran
  • روونکردنەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی وتووێژ لە گەڵ ھەرێم لەسەر دۆسیەی نەوت

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تاووتوێ کردنى جێبەجێ کردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگەى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان".

ئاژانسی ناس کورد بڵاوی کردەوە  وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بۆ ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەت کردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نیشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی نەوت لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سەرجەم دۆسیەکانی تایبەت بە نەوتی هەرێم و لەماوەی ڕابردووشدا چەندین کۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە".

دادگای فێدڕاڵی عێراق لە بڕیارێک دا ، تێکڕای گرێبەستە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ وڵاتانی بیانیی بە نایاسایی راگەیاند .