سەدر داوای بنیاتنانەوەی گڵکۆکانی ئەھلی بەیت(ع) لە سەعودیە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407452-سەدر_داوای_بنیاتنانەوەی_گڵکۆکانی_ئەھلی_بەیت(ع)_لە_سەعودیە_دەکات
«موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ستایشی هه‌نگاوه‌که‌ی «عه‌بدولفه‌تاح سیسی» سه‌رۆکی میسری کرد بۆ بووژاندنەوەو کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی «ڕەئسولحسەین(ع)» و داواشی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ کرد، گڵکۆکانی «ئه‌هلی به‌یت(ع)» له‌ به‌قیع بنیاد بنێنه‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2022 03:45 Asia/Tehran
  • سەدر داوای بنیاتنانەوەی گڵکۆکانی ئەھلی بەیت(ع) لە سەعودیە دەکات

«موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ستایشی هه‌نگاوه‌که‌ی «عه‌بدولفه‌تاح سیسی» سه‌رۆکی میسری کرد بۆ بووژاندنەوەو کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی «ڕەئسولحسەین(ع)» و داواشی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ کرد، گڵکۆکانی «ئه‌هلی به‌یت(ع)» له‌ به‌قیع بنیاد بنێنه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «موقته‌دا سه‌در» له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی:ئێمه‌ له‌ شه‌وانی هاوبه‌شی قەدرداین کە بە ھیواین شەوی یەکگرتن و نەرم و نیانی بێت بە تایبەت لەپاش بووژاندنەوەو کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی «ڕەئسولحسەین(ع)» لە میسردا لە لایەن برامان سەرۆک کۆماری میسر کە خودا پاداشتێکی باشی پێ ببه‌خشێت.

ڕابەری ڕەوتی سەدر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم سۆنگەیەوە هیوادارین برایانی عه‌ره‌بستانی سعودیش گڵکۆکانی «ئه‌هلی به‌یت(ع)» له‌ به‌قیع بنیاد بنێنه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی کە برام پاشمیری سعودیه‌ سیاسه‌تی مامناوه‌ندیی خۆی گرته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌ره‌تایەک بۆ پتەوبوونەوەی یەکڕیزیی ئیسلامی.

مەزارگەی بەقیع لە عەرەبستانی سەعودی شوێنی نێژرانی ئەندامانی بنەماڵەی پێغەمبەری سەردا(ص)ـە کە دەوڵەتی سەعودی بە دروست کردنی شوورەیەک بە دەوری دا ڕێگرە لە بەردەم زیارەت کردنی ئەم گڵکۆ پیرۆزانە.