واژۆی لێک گەییننامەی ھاوکاریی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408540-واژۆی_لێک_گەییننامەی_ھاوکاریی_ئێران_و_عێراق
وەزیرانی نێوخۆی ئێران و عێراق لێک گەییننامەیەکیان بە تەوەرەی بەرپاکردنی نەریتی ئەربەعینی حسەینی واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2022 11:10 Asia/Tehran
  • واژۆی لێک گەییننامەی ھاوکاریی ئێران و عێراق

وەزیرانی نێوخۆی ئێران و عێراق لێک گەییننامەیەکیان بە تەوەرەی بەرپاکردنی نەریتی ئەربەعینی حسەینی واژۆ کرد.

یادداشتی لێک گەیینی ھاوکاریی وەزارەتی نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە بارەی بەرپاکرانی نەریتی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە لایەن وەزیرانی نێوخۆی ھەردووک وڵاتەوە واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕێ و ڕەسمی واژۆ کرانی ئەم یادداشتەی ھاوکاریی ئەمڕۆ سێ شەممە لە پاش وتووێژی ھەردووک شاندەکە لە وەزارەتی نێوخۆ بە ئامادە بوونی ئەحمەد وەحیدی و عوسمان غانمی وەزیرانی نێوخۆی ئێران و عێراق بەڕێوە برا.

تەوەرەکانی ئەم یادداشتەی لێک گەیین تایبەتی بابەتگەلێکی پەیوەست بە نەریتی ئەربەعینی حسەینی لەوانە تەندروستی، نیشتەجێ کردن، دابین کرانی ئاسایشت، ڤیزە، ھاتوچۆو گواستنەوەیە.