باڵوێزی ئێران سوپاسی گەلی عێراقی کرد بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411025-باڵوێزی_ئێران_سوپاسی_گەلی_عێراقی_کرد_بۆ_میوانداریکردنی_زیارەتکارانی_ئەربەعین
باڵوێزی ئێران لە بەغدا سوپاسی گەلی عێراقی کرد بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەین حسەینی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2022 02:46 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران سوپاسی گەلی عێراقی کرد بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین

باڵوێزی ئێران لە بەغدا سوپاسی گەلی عێراقی کرد بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەین حسەینی.

بەپێی راپۆرتی رۆژی دووشەممەی ئیرنا، «محەمەد کازم ئەلسادق»، باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە توییتێکدا نووسیویەتی: سوپاسی نەتەوەی عێراق دەکەین بۆ دەست بڵاوییان لە خزمەتگوزاری و میوانداریکردنی ئەو زیارەتکارانەی کە  لە هەموو جیهانەوە سەردانی عێراقیان کردووە.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە توییتەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سڵاو دەنێرین بۆ حەشیمەتی بەشداری ئەم حەماسەتە حسەینیە کە لە ئێستادا وانەی یەکریزی و برایەتی و قوربانیدان لە پێناوی بەرزکردنەوەی ئایینی خودای لێوە فێردەبین.

وتووشیەتی: ڕێبازی بیرئازادان دەربڕی باڵاترین ئاستی ھاوپشتی و ئەمەگدارییە بەرامبەر بە ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص).