پووچەڵکرانەوەی پیلانی تیرۆریستان بۆ هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411122-پووچەڵکرانەوەی_پیلانی_تیرۆریستان_بۆ_هێرشکردنە_سەر_زیارەتکارانی_ئەربەعینی_حسەینی
میدیاکانی عێراق باسی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبییان کردووە له‌ مەڕ پوچه‌ڵ کردنەوەی پیلانی تیرۆریستان بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر زیارەتکارانی ئەربەعین لە چوار پارێزگای عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2022 10:39 Asia/Tehran
  • پووچەڵکرانەوەی پیلانی تیرۆریستان بۆ هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی

میدیاکانی عێراق باسی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبییان کردووە له‌ مەڕ پوچه‌ڵ کردنەوەی پیلانی تیرۆریستان بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر زیارەتکارانی ئەربەعین لە چوار پارێزگای عێراق.

بەگوێرەی کەناڵی دیجلە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/12، حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:بە هەوڵی هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری، هێزەکانی حەشدی شەعبی بە بانگەوازی "لبیک یا حسین" ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنێکی بەرپەرچدەرانەی  بەرفراوانیان ژێر ناونیشانی ئۆپەراسیۆنی "ڕێگریی دووەم" دەست پێکرد.

لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا ھاتووە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، پیلانی دوژمنکارانەی دژ بە ئاسایشتی عێراق و ئەربەعینی حسەینی، کە تیرۆریستانی حیزبی بەعس بە نیازی ئەنجام دانی لە چوار پارێزگای "کەربەلا"، "بابل" ، "ئەلموسەننا"، و "دیوانییە"دا بوون، پووچەڵ کرایەوە.

حەشدی شەعبی ھەروەھا ڕاشیگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو  تۆڕە تیرۆریستییەیان تەفروتونا کردو بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەستگیرکراو دەکرێت.