3 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە ناو عێراق، 20 هەزار لە هەرێمی کوردستانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411216-3_ملیۆن_زیارەتکار_هاتوونەتە_ناو_عێراق_20_هەزار_لە_هەرێمی_کوردستانەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە چوونەتە ناو عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2022 05:23 Asia/Tehran
  • 3 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە ناو عێراق، 20 هەزار لە هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە چوونەتە ناو عێراق.

 بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئیرس نیوزی عێراق، رۆژی دووشەممە، عومەر ئەلوەیلی، بەرپرسی رێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، تێپەڕبوونی زیارەتکاران بە دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە و ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی لە رێگەی سنوورەکانەوە هاتوونەتە عێراق تا ئێستا 3 ملیۆن کەسە، نزیکەی 20 هەزار کەس لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ناو عێراقەوە.

سەرۆکی رێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەشڵێت: رۆژی یەکشەممە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە ناو عێراق و نزیکەی 500 هەزار کەسیش ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە.

ئەلوەیلی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەروازەی زەرباتیەی عێراق شاهیدی زۆرترین ژمارەی زیارەتکاران بووە کە هاتوونەتە  نێو عێراق، بەجۆرێک کە ٧٠٪ی چوونە ناو خاکی عێراق لەڕێگەی ئەم دەروازەیەوە ئەنجام دەدرێت، دەروازەی سنووری شەلەمچەش لە پلەی دواتردایە .