ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی دژی بەرماوەکانی داعش لە باکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i412417-ئۆپەراسیۆنی_حەشدی_شەعبی_دژی_بەرماوەکانی_داعش_لە_باکووری_بەغدا
ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لە باکووری بەغدا دژی بەرماوەی تیرۆریستانی تەکفیریی داعشی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2022 20:23 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی دژی بەرماوەکانی داعش لە باکووری بەغدا

ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لە باکووری بەغدا دژی بەرماوەی تیرۆریستانی تەکفیریی داعشی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم، ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی لیوای 12ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدای پایتەختی عێراق دەستپێکردووە .

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لەم بەیاننامەیەدا ڕاشیگەیاندووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە گەڕانی بەرفراوان لە ناوچەکانی تەل تاسە، سائیرولئەوەل و سائیرولسانی لەخۆدەگرێت بە ئامانجی دۆزینەوەی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە «ئەلتارمییە» لە باکوری بەغدا یەکێکە لەو ناوچانەی کە بەرماوەکانی داعش ناوبەناو جموجۆڵی تێدا دەکەن.