ڕاپێچکرانی تاقمێکی تیرۆریستی لە باکووری بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i412854-ڕاپێچکرانی_تاقمێکی_تیرۆریستی_لە_باکووری_بەغدا
بەشی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە تاقمێکی تیرۆریستی لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدا ڕاپێچ بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2022 07:36 Asia/Tehran
  • ڕاپێچکرانی تاقمێکی تیرۆریستی لە باکووری بەغدا

بەشی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە تاقمێکی تیرۆریستی لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدا ڕاپێچ بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی عێراق، ئەم تاقمە تیرۆریستییە قۆڵبەست کراوە کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتووە، لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدا چالاکیان نواندووەو چەندین تاوانیان ئەنجام داوە لەوانە کوشتنی هاووڵاتیانی بێتاوان و تەقاندنەوەی بۆمبا.

ئەم تیرۆریستانە ھەتائێستا دانیان ناوە بە کوشتنی لانیکەم سێ هاووڵاتیی عێراقی لە دانیشتووانی «ئەلتارمییە» لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا.

هەروەها ڕاشیانگەیاندووە که چەندین جار هەوڵیان داوه بۆ چاندن و تەقاندنەوەی بۆمب له دژی هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هەروەها دروستکردنی بۆمب.