سووربوونی عێراق بۆ درێژەدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415267-سووربوونی_عێراق_بۆ_درێژەدان_بە_پەیوەندییە_بازرگانییەکانی_لەگەڵ_ئێران_دا
وەزیری دەرەوەی عێراق سوور بوونی وڵاتەکەی بۆ بەردەوام کردنی پەیوەندییه بازرگانییەکانی له گەڵ ئێران ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2023 19:55 Asia/Tehran
  • سووربوونی عێراق بۆ درێژەدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران دا

وەزیری دەرەوەی عێراق سوور بوونی وڵاتەکەی بۆ بەردەوام کردنی پەیوەندییه بازرگانییەکانی له گەڵ ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ڕووداو، «فوئاد حسێن» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە عێراق پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرە، ڕاشیگەیاند: بڕی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران دەگاتە نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار؛ ئەمە بێجگە لە ئاستی کڕینی گازو کارەبا لە ئێران.

«فۆئاد حسێن» بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم بڕە پارەیە بۆ ١٧ یان ١٨ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە، ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر پەیوەندییە بازرگانییەکان لە بواری غاز و کارەبادا لەبەرچاو بگرین، ئاستی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێستای نێوان بەغدا و تاران بەرزتریش دەبێتەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی عێراق ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەکی گرنگە بۆ عێراق کە بەرژەوەندی هاوبەشی زۆرمان لەگەڵدا هەیە، لەوانە سنوور، ئایین، فەرهەنگ، ئابووری و بازرگانی.