دەستگیرکردنی ٦ تیرۆریستی داعش و دەستبەسەرداگرتنی ٣٥٠ گوللە هاوەن لە پارێزگای نەینەوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415451-دەستگیرکردنی_٦_تیرۆریستی_داعش_و_دەستبەسەرداگرتنی_٣٥٠_گوللە_هاوەن_لە_پارێزگای_نەینەوا
ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی زیاتر لە سێسەدو پەنجا گوللە هاوەن لە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2023 20:15 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی ٦ تیرۆریستی داعش و دەستبەسەرداگرتنی ٣٥٠ گوللە هاوەن لە پارێزگای نەینەوا

ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی زیاتر لە سێسەدو پەنجا گوللە هاوەن لە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، یەکینەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، شەش تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کرد.

رێکخراوی  هەواڵگریی  عێراق  راشیگەیاند : لەم  هەڵمەتەدا و بە پێی  زانیاری و  بەڵگەنامەکان  کە  یەکینەکانی ئەم  رێکخراوەیە  لە  تیرۆریستانی  دەسگیرکراوی  وەدەست هێناوە، ناسناوەکان و ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە دیاریکران و سێسەد و پەنجا گولە هاوەن دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

حەوتەی ڕابردووش لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆری ئەو وڵاتە لە «وادی ئەلشا»ی  سەر بە پارێزگای کەرکوک چوار تیرۆریستی داعش کوژران.

شایانی باسە بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە داعش و ئەندامە هەڵاتووەکانی سەرهەڵنەدەنەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاکتاوکردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لەسەرتاسەری وڵاتدا.