کوژرانی والیی داعش لە بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418643-کوژرانی_والیی_داعش_لە_بەغدا_لەلایەن_حەشدی_شەعبیەوە
سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی کوژرانی والییە داعشییەکەی بەغدا و چوار لە هاوڕێکانی لە باکوری پایتەختی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2023 18:31 Asia/Tehran
  • کوژرانی والیی داعش لە بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە

سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی کوژرانی والییە داعشییەکەی بەغدا و چوار لە هاوڕێکانی لە باکوری پایتەختی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە بەغدا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خەباتکارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی پێنج تیرۆریستیان کوشتووە ، لەوانە خۆیان وتەنی «والیی بەغدا» لە ناوچەی «ئەلتارمیەی باکوری بەغدا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وردەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە و کۆی گشتیی قوربانییەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەمیشە بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵنادەنەوە.