پەلاماری درۆنی بۆ سەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە عەینولئەسەد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423494-پەلاماری_درۆنی_بۆ_سەر_بنکەی_هێزی_ئەمریکایی_لە_عەینولئەسەد
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە عەینولئەسەد هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای عێراق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2023 12:00 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە عەینولئەسەد هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای عێراق.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە ، هێرشی درۆنیمان کردە سەر بنکەی "عەینولئەسەد". بە دەسپێبوونەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانیی هەمەلایەنەی ئەمریکا لەم ڕژێمە، لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە بنکەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق و سوریا بەردەوام بە درۆن، راکت و موشەکی خۆڕاگری وەبەر پەلامار دەکەون. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق دوابەدوای جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی دژ بە خەڵک مەزڵوومی غەززە و پشتیوانی واشینگتۆن لەم ڕژێمە، وشداری دابوو کە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەداتە بەر پەلامار.