سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بە بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423627-سەرۆکی_حەشدی_شەعبیی_عێراق_بە_بۆنەی_شەشەمین_ساڵڕۆژی_سەرکەوتن_بەسەر_داعش
سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی شەشەمینن ساڵڕۆژی سەرکەوت بە سەر داعش وتی: عێراقییەکان لە بەرەکانی شەڕدا سەلماندییان کە قارەمانانی ڕۆژانی دژوارین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2023 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی شەشەمینن ساڵڕۆژی سەرکەوت بە سەر داعش وتی: عێراقییەکان لە بەرەکانی شەڕدا سەلماندییان کە قارەمانانی ڕۆژانی دژوارین.

"فاڵح فەیاز" سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژوومان وەبیر دێنینەوە کە قارەمانەکانی هێزەکانی دابینکەری ئاسایشمان بە ناوی جۆراوجۆریانەوە بە سەربەرزیی تەواو خوڵقاندیان و ئەوان هەموو جیهانیان لە شەڕێکی گەورەدا تووشی سەرسووڕمان کرد؛ شەڕێک کە وڵاتانی گەورە وتبوویان شەڕێکی دژوار و نەگونجاوە.

فاڵح فەیاز وتیشی: عێراقییەکان لە بەرەکانی شەڕدا سەلماندییان کە قارەمانانی ڕۆژانی سەختی و دژوارین. ئەگەر فەتوای مەرجەعییەت نەبوایە و ئەگەر پیاوانێک نەبوایەن کە بچنە هانای ئەم بانگەوازەوە، بێ گومان سەرکەوتنێکمان نەدەبینی. هێزەکانی حەشدی شەعبی لە تەنیشت براکانیان لە هێزە ئەمنییەکان حەماسەگەلێکی قارەمانانەیان خوڵقاند و شان و شکۆی درۆینەی تیرۆریستانیان تێکشکاند و ڕاستی و واقیعی ئەوانیا بۆ هەموو جیهان دەرخست.

فاڵح فەیاز وتیشی: حەشدی شەعبی بەهێزە و هەر لە هەمان ڕێگا کە بۆی دانراوە هەنگاو هەڵدەگرێ  و ئەم ڕێگایەش پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و پاراستنی خەڵکی عێراق و پیرۆزایەتییەکانیەتی.