گیرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424209-گیرانی_دوو_تیرۆریستی_داعشی_لە_لایەن_حەشدی_شەعبییەوە
ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی باسی گرتنی دوو تیرۆریستی داعشی کردووە کە دەستیان هەبووە لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی باسی گرتنی دوو تیرۆریستی داعشی کردووە کە دەستیان هەبووە لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی.

لە بەیاننامەکەی ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی هاتووە کە بە هۆی بەدواداچوونی ورد و ڕێکی هێزەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوە و ئاسایشی پێشپێگرانە، دوو تیرۆریستی داعشی گیراون.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە یەکێک لەم کەسانە ئەندامی هێزی ئاسایشی داعش لە فەلووجە بووە کە بڕێک ڕێژە و ئاماری سەبارەت بە تیرۆریستان لەبەردەستدا هەبوو و ئەوی دیکەشیان لە هێزە چەکبەدەستەکانی داعش لە نەینەوا بوو کە هەردووکیان لە هەڵمەتێکی تیرۆریستیی دژ بە سوپای عێراق و هێزە ئاسایشییەکانی موسڵ و فەلووجە بەشدارییان کردبوو.