تیرۆری ئەندامێکی سەرکردایەتی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424945-تیرۆری_ئەندامێکی_سەرکردایەتی_عەسائیبی_ئەهلی_حەقی_عێراق
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی سەرکردایەتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق تیرۆر کراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 05, 2024 12:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی سەرکردایەتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق تیرۆر کراوە.

سەرچاوە هەواڵدەریەکانی عێراق  ڕایانگەیاند کە ناجی کەعبی ئەندامی سەرکردایەتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کراوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوە هەواڵدەریانەی عێراق "ناجی کەعبی" لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە تیرۆر کراوە.

هەربەپێی ئەو ڕاپۆرتە چەند چەکدارێکی نەناسراو دوێنێ یەکشەم سەرۆکێکی پلەبەرزی عەسائیبی ئەهلی حەق"یان لە پارێزگەی میسانی ڕۆژهەڵاتی عێراق تیرۆر کردوەو لەدوای تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵاتوون.

"ناجی حەیدەر عودە کەعبی" یاریدەدەری نوسینگەی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق"ە دەوترێ کە ناوبراو وتەبێژێکی بەرجەستەی عێراقی بوە.

شایانی باسە کە کەعبی یەکێک لە دژبەرانی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە کە زۆرجار خوازیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ببوو.

چەند میدیایەکی عێراقی ئەو کردەوە تیرۆریستیە دەخەنە ئەستۆی گروپگەلی بەعسی و سەربە ئەمریکا.