هەڵمەتی سەرکەوتوانەی هێزەکانی ئاسایش و حەشدی شەعبیی عێراق دژ بە تیرۆریستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i425330-هەڵمەتی_سەرکەوتوانەی_هێزەکانی_ئاسایش_و_حەشدی_شەعبیی_عێراق_دژ_بە_تیرۆریستان
هێزی ئاسایشیی عێراق بە هاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان هەڵمەتێکی دژەتیرۆر بەڕێوە ببەن لە ناوچەی "ئەنەعیمییە" هەڵکەوتوو لە باشووری شاری فەلووجە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 21, 2024 08:00 Asia/Tehran

هێزی ئاسایشیی عێراق بە هاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان هەڵمەتێکی دژەتیرۆر بەڕێوە ببەن لە ناوچەی "ئەنەعیمییە" هەڵکەوتوو لە باشووری شاری فەلووجە.

ژێدەرێکی ئاسایشی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند لەم هەڵمەتە دژەتیرۆرەدا و لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە باشووری شاری فەلوجە، دوو تیرۆریست کوژران.

ڕۆ ژی ڕابردویش هەڵمەتێکی دژەتیرۆری دیکە لە سەر بنەمای زانیاریی ورد و درووست کە هێزە ئاسایشییەکان لە پارێزگای کەرکووک بەدەستیانهێنابوو،  لە ئاکامدا بووە هۆی گیرانی دە تیرۆریست لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم پارێزگایەدا.

هێزی عێراقی لە پارێزگای ئەنباریش بۆسەیان نایەوە لە سەر ڕێگای یەکێک لە سەرکردە گرینگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بیابانەکانی ناوچەی ڕاوە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگایە. ئەم هێزانە لەم هەڵمەتەدا توانیان ئەو سەرکردەیە ناس کەن و قۆڵبەستی کەن. ناوبراو بە دەکارهێنانی بەڵگە و ناسنامەی ساختە خۆی گەیاندبوویە ئەم ناوچەیە.