حەکیم: ئەمریکا لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنیدا تووشی هەڵە بوو
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: ئەمریکا لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنی و پەرەپێدانی شەڕی غەززە بەرەو یەمەن، تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو.
سید عمار حکیم وتیشی: هیوادارین ئەمریکا هەڵەکەی خۆی بۆ دەرکەوتبێ و لە پرۆسەی فەکتەرە کارتێکەرەکانی ناوچەکە تێبگات، لەبەر ئەوەی کە هەموو جیهان ڕووی لە گۆڕدران ناوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کە لە پێشەوەی هەموو گۆڕانکارییەکی هاوکێشەکانی دەسەڵات، گۆرانکاریی کۆمەڵایەتی و سیاسیدایە. حەکیم وتیشی: ئێمە بڕوایەکی تۆکمە و تەواومان هەیە بە مافی ڕەوای فەلەستینییەکان لە وڵات و زێدی خۆیان کە لە لایەن نڕژێمی زایۆنییەوە دەستی بەسەردا گیراوە. ئەوە بڕوایەکی بتەو و نەگۆڕە لە نێو خەڵکی عێراقدا کە ڕژێمی زایۆنی لە بەزاندنی سنوورەکان و کوشت و کوشتار و برسێتیدان بە ژن و منداڵان تەواو سەرەڕۆ بووە و سەرباری هەموو هەوڵی گەلانی جیهان و تەقەلای لایەنەکانی ناوبژیوان بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە، ئیسراییل بەردەوامە لە سەر جەنایەتەکانی دژ بە گەلی فەلەستین؛ بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهان و لەبەرچاو نەگیرانی ئەم دڕندەخوییەیش بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی تا دێ سەرەڕۆتر و بێسنوورتر بێ.
حەکیم بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئایین و ئەخلاق و بەهاکانی ئێمە ئەو ئەرکە دەخەنە سەر شانمان کە پشتی برایانی فەلەستینیمان بەر نەدەین و بە هەموو تواناوە بەرگرییان لێ بکەین، وتیشی: مەسەلەی فلەستین مەسەلەی کەرامەت و سەربەرزی و سەربەستی و بەرخۆدانە کە لە ویژدانی هەمو گەلی عێراقدا ڕیشەی داکوتاوە.