عێراق ئامادەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانه
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i433651-عێراق_ئامادەی_بەرەنگار_بوونەوەی_تیرۆریستانه
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق باسی لە ئامادەیی تۆکمەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشی عێراقی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2024 15:47 Asia/Tehran
  • عێراق ئامادەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانه

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق باسی لە ئامادەیی تۆکمەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشی عێراقی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.

فالح فەیاز وتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەموو ئیمکاناتیان بۆ لاگری لە هێزە ئاسایشیەکانی پارێزەری  ئاسایش و  تەندروستی  وڵات فەراهەم کردووە . بە خەڵکی عێراق ڕادەگەینین  کە عێراق ئەمن و پاوەجێی  دەمێنێ و ئێمە  دەزانین چلۆن بەەرنگاری تیرۆریستان ببینەوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە چەن کاتژمێر لەمە وبەر  سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق هاوڕێ لە گەڵ جێگری فەرماندەری ئوپراسیونی هاوبەشی ئەو وڵاتە  سەردانی   سنووری هاوبەش لە گەڵ سووریایان کرد . کاربەدەستانی عێراقی ڕەوتی سەقامگرتنی  یەکەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەیان لە نزیکیی سنووری  هاوبەش لە گەڵ سووریا  پێ و شوێن گرت و لێکیان دیاەوە . موحەمەد شیاع سوودانی سەروک وەزیرانی عێراقیش ڕۆژی ڕابردوو لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا ڕایگەیاندووە  عێراق چاودێرە بەسەر  شوێنهاتە مەترسیدارەکان کە لە سووریا ڕووی داوە