سه رۆک کوماری عێراق : سەبارەت بە سوریا سیاسەتی بێ لایەنمان گرتووەتە بەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i434605-سه_رۆک_کوماری_عێراق_سەبارەت_بە_سوریا_سیاسەتی_بێ_لایەنمان_گرتووەتە_بەر
سەرۆک کوماری عێراق وتی پێبەندین بە پێویستی کەڵک وەرنەگرتن لە خاکی عێراق بۆ هەرجۆرە دەسدرێژیەک بۆ سەر وڵاتانی درواسێ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2025 13:44 Asia/Tehran
  • سه رۆک کوماری عێراق : سەبارەت بە سوریا سیاسەتی بێ لایەنمان گرتووەتە بەر

سەرۆک کوماری عێراق وتی پێبەندین بە پێویستی کەڵک وەرنەگرتن لە خاکی عێراق بۆ هەرجۆرە دەسدرێژیەک بۆ سەر وڵاتانی درواسێ

ئەمڕۆ عەبدوللتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: عێراق لە سەرەتای  ڕووداوەکانی  سوریاوە سیاسەتێکی بێلایەنی گرتەبەر و پشتیوانی هیچ لایەن و گروپێکی نەکرد. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە جەخت لە پاڵپشتی نەتەوەی سوریا و پێکهێنانی  داڕشت و پێکهاتەی  دیموکراسیی دادپەروەرانە  لەم وڵاتە دەکەینەوە بە بەشداریی هەموو  ڕەوتەکان .

عەبدوللەتیف ڕەشید دەشڵێت: پشتیوانی لە مافی برا فەلەستینییەکانمان دەکەین بۆ چێژوەرگرتن لە ژیانێکی تەندروست و ئارام و وڵاتێکی  سەربەخۆ - سەرۆک کوماری عێراق هەروەها  پشتگیری خۆی لە نەتەوەی  لوبنان ڕاگەیاند و هیوایان دەربڕی کە ئەم بارودۆخە سەخت و  دژوارە  تێپەڕێنن