هاوکاریی ئێرانداک لەگەڵ زانکۆکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435305-هاوکاریی_ئێرانداک_لەگەڵ_زانکۆکانی_عێراق
سەرۆکی توێژینگەی زانست و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران(ئێرانداک) لەگەڵ سەرۆک زانکۆکانی تکریت و "ئەلفەراهیدی" عێراق، تەبایی نامەی هاوکاریی مۆرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2025 04:41 Asia/Tehran
  • هاوکاریی ئێرانداک لەگەڵ زانکۆکانی عێراق

سەرۆکی توێژینگەی زانست و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران(ئێرانداک) لەگەڵ سەرۆک زانکۆکانی تکریت و "ئەلفەراهیدی" عێراق، تەبایی نامەی هاوکاریی مۆرکرد.

دوکتور"محەممەد حەسەن زادە" سەرۆکی ئیرانداک و دوکتور "وەعد مەحمود رەئوف" سەرۆکی زانکۆی تکریتی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی "حەوتەی زانستی ئێران وعێراق" تەبایی نامەی هاوکارییان واژۆ کرد کە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لەپێناو پەرەپێدانی هاوکارییە زانستییەکانی نێوان دوو دامەزراوەدا. ئەو تەبایی نامە لە ئاراستەی پەرەی ئاڵوگۆڕی زانست و تەکنۆلۆژیاو هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا لە ناوچەدا، واژۆ کرا.

کۆبوونەوەکانی "حەوتەی زانستی ئێران وعێراق" لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەکانی عێراق لە پارێزگای کەربەلا، بەڕێوە چوو و توێژینگەی زانست و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران ( ئێرانداک) تێیدا بەشدار بوو.