دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی حەشارگەکانی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435463-دەسپێکردنی_ئۆپەراسیۆنی_هێزە_عێراقییەکان_دژی_حەشارگەکانی_داعش
دوابەدوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی سوپای عێراق بۆ سەر حەشارگەی پاشماوەی تاقمی تیرۆریستی داعش، ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێکرد،
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2025 15:25 Asia/Tehran
  •  دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی حەشارگەکانی داعش

دوابەدوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی سوپای عێراق بۆ سەر حەشارگەی پاشماوەی تاقمی تیرۆریستی داعش، ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێکرد،

 سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند: هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان   لە  میحوەری ڕۆژئاوای "ئەلزەرقا" دەس پێکردووە ، ئەمەش دوای ئەوە ڕوویدا کە شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی عێراق حەشارگەی تیرۆریستانیان لەم ناوچەیە بۆردومان کرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم سەرکردەکانی داعش لەم حەشارگەیەدا کوژراون، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند: مەبەست لە دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، گەیشتن بە تەرمی تیرۆریستان و زانینی ناسنامەیان بووە، هەروەها دۆزینەوەی حەشارگەی دیکە لە نزیک شوینه بۆردومانکراوەکە بووە