بنکەی تازەی حەشدی شەعبی لە نزیک سنوورەکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435531-بنکەی_تازەی_حەشدی_شەعبی_لە_نزیک_سنوورەکانی_سوریا
هێزەکانی حەشدی شەعبی هەنگاوە ئاسایشییەکانی خۆیان لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سوریادا زیاتر دەکەن، بۆ پێشگری لە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2025 13:50 Asia/Tehran
  • بنکەی تازەی حەشدی شەعبی لە نزیک سنوورەکانی سوریا

هێزەکانی حەشدی شەعبی هەنگاوە ئاسایشییەکانی خۆیان لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سوریادا زیاتر دەکەن، بۆ پێشگری لە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراق.

محەمەد ئەلعیفان، یەکێک لە ئەفسەرە سەربازییەکانی عێراق کە سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبییە، لە پارێزگای ئەنباردا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێزە پێنج بنکەی ئاسایشیی تازەی لە هێڵی سنووری لەگەڵ سوریا دادەنێت. ناوبراو وتیشی: هێزی ئەندازیاریی حەشدی شەعبی، ئەم بنکە و ناوەندە ئاسایشییانە بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییە هاوبەشەکانی عێراق و سوریا لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار دادەنێت، بۆ ئەوەی بۆشایی ئاسایشیی ئەم ناوچەیە پڕ ببێتەوە.

ئەلعیفان پێیداگرت: ئامانج لە دانانی ئەم بنکانە سەقامگیربوون لە ناوچەکانی نزیک بە سنووری سوریا و هەروەها پێشگیری بە هاتنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراقە.