گەڵاڵەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵناوەشێتەوە
کومیسیۆنی مافەوانی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بە بڕێک لە سکاڵاکان لە پەرلەمان لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە جەختی کرد کرانی هەڵەبجە بە پارێزگا بە پیی ڕەوتە یاساییەکان ئەنجامی گرتووە و هیچکەس ناتوانێ هەڵیوەشینێتەوە.
چەند نوێنەری پەرلەمانی عێراق بە دیوانی باڵای فیدراڵ سکاڵایان کردووە وخوازیاری هەڵوەشاندنەوەی گەڵاڵەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان کردووە. بەم حاڵە ڕێبوار هادی، سەرۆکی کومیسیونی مافەوانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: کرانی هەڵەبجە بە پارێزگا بەپیی ڕەوتە یاساییەکان ئەنجام بووە وهیچکەس ناتوانێ هەڵێوەشینێتەوە چونکە بە پیی یاساوڕیسای یاسایی بووە ؛ ئەم پەسەنکراوەیە دەنگی لەسەر دراوە وزیاتر لە نێوەی دەنگەکانی بەدەس هێناوە. ڕێبوار هادی ، هەروەها وتی: وەکوو سەرۆکی کومیسیۆنی مافەوانی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکەم کە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی ڕەسمی بڵاودەکرێتەوە ، هەموو قۆناخەکانی یاسایی تێپەڕکردووە وهیچ گزێکاریەک لە یاسا ئەنجام نەبووە.