پەرلەمانتاری عێراق: حەشدی شەعبی بەشێکن لە هێزی بەرگری وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441735-پەرلەمانتاری_عێراق_حەشدی_شەعبی_بەشێکن_لە_هێزی_بەرگری_وڵات
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە هێزی بەرگری وڵات وەسف کرد
(last modified 2025-09-20T11:01:29+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2025 10:29 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتاری عێراق: حەشدی شەعبی بەشێکن لە هێزی بەرگری وڵات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە هێزی بەرگری وڵات وەسف کرد

. ئەمیر مەعمووری پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵی بڕێک لە  ڕەوتەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەسەند کردنی  یاسایەکی تایبەت بۆ ەێزەکانی حەشدی شەعبی  لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا بە پێچەوانەی بنەما عەقڵانی و لۆژیکیەکانە. ئاماژەی بەوەشکرد: هێزەکانی  حەشدی شەعبی یەکێکە لە بەشەکانی ڕێکخراوی ئەمنی ژێر چاودێری  سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها  پێکهاتەی  حەشدی شەعبی  بۆ پاڵپشتی لە عێراق و بەرگریکردن لە وڵات دروستکراوە. ئەلمەعموری جەختی لەوە کردەوە: هێزەکانی  حەشدی شەعبی  تەنها نوێنەرایەتی شیعەکانی عێراق نیە، بەڵکو هێزە سوننەکانیش لەگەڵ نوێنەری چینەکانی تر لەم ڕێکخراوەدا ئامادەن.