کۆمپانیا ئەمریکییەکان خەریکی تاڵان کردنی سەرچاوەی نەوت و گازی عێراقن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442816-کۆمپانیا_ئەمریکییەکان_خەریکی_تاڵان_کردنی_سەرچاوەی_نەوت_و_گازی_عێراقن
ئەندامی هاوپەیمانییەکی عێراقی باسی تاڵان کردنی سەرچاوەی نەوتی ، گازی و کانگایی ئەو وڵاتەی کرد لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • کۆمپانیا ئەمریکییەکان خەریکی تاڵان کردنی سەرچاوەی نەوت و گازی عێراقن

ئەندامی هاوپەیمانییەکی عێراقی باسی تاڵان کردنی سەرچاوەی نەوتی ، گازی و کانگایی ئەو وڵاتەی کرد لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە .

 "حماد دلێمی" جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بە بیانووی سەرمایەنانەوە دەستیان گرتووە  بەسەر  نەوت و گاز و کانگاکانی ناوچە ڕۆژئاواییەکانی پارێزگای ئەنبار . ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی ئەنباری عێراق وتیشی : لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق ئاگاداری ئەم پرۆسەیە نین و کۆمپانیا دەوڵەتییەکان بەشدار نین لەو پڕۆژانەدا. جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەو گرێبەستانەی  باسمان کرد لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نهێنی بوون و دەیان ساڵیشە بەردەوام دەکرێن، ئەمە لە حاڵێکدایە  کە ئەو ناوچانەی باسمان کرد سەرچاوەیەکی گەورەی پاشەکەوتی کانگایی و   نەوت و گازیان هەیە".