چێکرانی دیوارێکی کۆنکرێتی لەنێوان عێراق وسوریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442857-چێکرانی_دیوارێکی_کۆنکرێتی_لەنێوان_عێراق_وسوریادا
میدیا عێراقییەکان باسیان لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی سازکردنی دیواری سنووریی نێوان ئەم وڵاتە و سووریا کردووە.
(last modified 2025-11-17T11:16:00+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2025 10:42 Asia/Tehran
  • چێکرانی دیوارێکی کۆنکرێتی لەنێوان عێراق وسوریادا

میدیا عێراقییەکان باسیان لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی سازکردنی دیواری سنووریی نێوان ئەم وڵاتە و سووریا کردووە.

سەرکردایەتی هێزە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی ساز کردنی دیوارێکی کۆنکرێتی لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا لە ناوچەی باکووری قائیم بەردەوامە. سازکردنی ئەم دیوارە سنوورییە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو وڵات ئەنجام دەبێت. تا ئێستا ٤٥٠ کیلۆمەتر لە کۆی ٦٠٠ کیلۆمەتری پلان بۆ داڕێژراو  لەو دیوارە  ساز کراوە و دانراوە.