جەختی عەبدولەتیف ڕەشید لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەحاند پرسی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443306-جەختی_عەبدولەتیف_ڕەشید_لەسەر_هەڵوێستی_نەگۆڕی_عێراق_لەحاند_پرسی_فەلەستین
سەرۆک کۆماری عێراق بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی بەردەوامی وڵاتەکەی بەرامبەر بە فەلەستین، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەریی دادگەرانەی پرسی فەلەستین و بەهرەمەندبوونی گەلی فەلەستین لە مافە ڕەواکانی خۆی کردەوە.
(last modified 2025-12-12T11:51:46+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2025 10:57 Asia/Tehran
  • جەختی عەبدولەتیف ڕەشید لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەحاند پرسی فەلەستین

سەرۆک کۆماری عێراق بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی بەردەوامی وڵاتەکەی بەرامبەر بە فەلەستین، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەریی دادگەرانەی پرسی فەلەستین و بەهرەمەندبوونی گەلی فەلەستین لە مافە ڕەواکانی خۆی کردەوە.

عەبدولەتیف ڕەشید لە لوتکەی نێودەوڵەتی ئاشتی و متمانە لە عیشقئابادی  پێتەختی تورکمانستان ڕایگەیاند: جیهان لە دۆخێکی  زۆر هەستیاردایە و  مەترسیداربوونی قۆناغی ئێستا وا دەخوازێت تا هەموومان هەنگاوی یەکلاکەرەوە و چارەنووسساز و جددی هەڵبگرین  بۆ ڕاگرتنی ململانێکان و کۆتاییهێنان بە ئازاری گەلان. سەرۆک کۆماری عێراق بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی بەردەوامی وڵاتەکەی بەرامبەر بە فەلەستین وتی: هیچ ئاشتی و سەقامگیرییەکی ڕاستەقینە لە ناوچەکەدا جێگیر نابێت، مەگەر ئەوەی کە  چارەسەرێکی دادگەرانە  و هەمەلایەنە بۆ پرسی فەلەستین لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان و پێدانی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین، بەدەست بهێنرێت.