پەرلەمانتاری عێراقی: کەمپی هۆل شوێنی پەروەردەكردنی نەوەی چوارەمی تیرۆریستانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443997-پەرلەمانتاری_عێراقی_کەمپی_هۆل_شوێنی_پەروەردەكردنی_نەوەی_چوارەمی_تیرۆریستانە
نوێنەری پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دا سەبارەت بە مەترسییەکانی مانەوەی کەمپی هۆڵی سوریا لە دژی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە
(last modified 2026-01-15T12:41:54+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2026 16:06 Asia/Tehran
  •  پەرلەمانتاری عێراقی: کەمپی هۆل شوێنی پەروەردەكردنی نەوەی چوارەمی تیرۆریستانە

نوێنەری پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دا سەبارەت بە مەترسییەکانی مانەوەی کەمپی هۆڵی سوریا لە دژی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە

موختار ئەلموسەوی پەرلەمانتاری عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە کەمپی هۆلی سوریا کە شوێنی ژیانی   بنەماڵەی تیرۆریستانی داعشە، مەترسییەکی ئەگەرییە و ئەم مەترسییە ماوەی شەش ساڵە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكات.

 ناوبراو  وێڕای ئاماژە بەوەی كە تیرۆریستییەکانی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان لە کەمپی ئەلهۆڵدا دەژین، وتی: پێشتر هۆشداریمان دابوو کە کەمپی هۆڵ وەک بۆمبێکی کاتی کاردەکات کە مەترسییەکانی تەنیا لە ناوچەیەکی جوگرافیای دیاریکراودا نامێنێتەوە، بەڵکو هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش دەکات چۆنكوو شوێنی  پەروەردە كردنی  نەوی چوارەمی  ئەندامانی گروپە تروریستیەكانە