نوێنەری پەرلەمانی عێراق : سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە دوور لە گوشارە دەرەوەییەكان هەڵدەبژێردرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444517-نوێنەری_پەرلەمانی_عێراق_سەرۆك_وەزیرانی_داهاتوو_بە_دوور_لە_گوشارە_دەرەوەییەكان_هەڵدەبژێردرێ
یەكێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق جەختی كرد كە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەو وڵاتە تەنیا پەیوەندیی بە ویست و ئیرادەی ناوخۆییەوە هەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 09, 2026 14:40 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی عێراق : سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بە دوور لە گوشارە دەرەوەییەكان هەڵدەبژێردرێ

یەكێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق جەختی كرد كە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەو وڵاتە تەنیا پەیوەندیی بە ویست و ئیرادەی ناوخۆییەوە هەیە.

مەحموود شاكر نێونەری پەرلەمانی عێراق جەختی كرد : پرسی هەڵبژرادنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە پرسێكی ناوخۆی عێراقە و تەنیا بە ویست و ئیرادەی نیشتمانی یەكلادەبێتەوە .

ناوبراو وتیشی؛ ئەو پرسە بە دوور لە دەسوەردانی بیانی یەكلا دەبێتەوە.

عێراق شوێنكەوتووی ئەمریكا یان وڵاتانی دیكە نییە بەڵكوو وڵاتێكی  سەربەخۆ و خاوەن ڕێکخراوگەلی یاساییە كە خۆی پڕۆسە سیاسیەكەی دیاریی دەكات .

ڕۆژی ڕابردوو حوسەین سادق ئەندامی هاوپەیمانیی حكومەتی یاسا جەختی كرد كە نووری مالكی هەروا كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆك وەزیریی .