چوونەسەری ژوماری شەهیدان و بریندارانی پەلاماری ئەمریکاو عەرەبستان بۆسەر حەشدی شەعبیی عێراق
گرووپە خۆڕاگرەکانی عێراق وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی عەرەبستان و ئەمریکا بۆسەر خاکی عێراق و بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی، ڕایانگەیاند؛ ژوماری شەهیدان و بریندارانی ئەو جەنایەتە روو لەزیادبوونە.
دوابەدوای پەلاماری ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکاو عەرەبستان بۆسەر بنکەو پێگە فەرمییەکانی حەشدی شەعبیی لە عێڕاق، تاکوو ئێستا پتر لە ٢٠ کەس شەهید و زیاتر لە ٣٠کەسیش بریندار بوون. حەشدی شەعبیی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکرانی تاوانکاریی سەعودی-ئەمریکی لەهێرشکردنەسەر خاکی عێراق، پێی داگرت؛ ئێمە ئەو تاوانکارییانە، بە گرژیی سازکەری زۆرمەترسیدا، پێشێلی ئاشکرای یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەئامانگیرانی دەم و دەزگە ئەمنییە فەرمییەکانی وڵات دەزانین و جەخت دەکەینەوە لە بەرەڤانیی ڕەوای هێزە عێڕاقییەکان دژ بە دەسدرێژکاران. پاش ڕوودانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییانە، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی بەپەلە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانیی دەرکرد. خۆڕاگریی ئیسلامیی عێڕاقیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هۆشداریی بە رژێمی سەعودیا دەدەین هەر چەشنە هەوڵێکی گەمژانە لەلایەن ریازەوە بەرەوڕووی وەڵامێکی توندو شێلگیرانە دەبێتەوە، وەڵامێک کە پەژیوانیی قورسی بۆیان بەدواوە دەبێ.
هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیش لە بەیاننامەی جیاجیادا، دەسدرێژیی ئەم دواییەی عەرەبستانی سەعودی بۆسەر چەند ئامانجێک لە خاکی عێراقیان بەتوندی شەرمەزار کردو داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، لەهەمبەر ئەو دەسدرێژکارییەی سەر سەروەریی خاکی وڵات، هەڵوێستێکی لێبڕاوانە بگرێتەبەر. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکدا دەسدرێژیی ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە عێراق بۆنموونە، دامەزراوەو شوێنەکانی دەم و دەزگە فەرمییەکانی عێراق و هەروەها مەوکیب و خێمەی تایبەتی حەسنەوەی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) بەتوندترین شێوە ئیدانە دەکا. مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای شەرمەزارکردنی جەنایەتی هاوبەشی ئەمریکی-سەعودی لە هیرشکردنەسەر خاکی عێراق جەختی کرد: دەسدرێژیی بۆسەر خاکی عێراق، کردەیەکی قێزەون، ترسنۆکانەو نایاسایی و لەدژ هەموو یاساوڕێساو کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانەو جەخت دەکەینەوە لە مافی رەوای دەوڵەت، سوپا، خەڵک و بەرخۆدانی عێراق لە وەڵامدانەوە بەو دەسدرێژکارییە.