راگەیێندرانی کاتی دەسپێبوونەوەی ئاڵووێری بازرگانی لە دەروازە سنووریەکان لەگەڵ عێراقدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446750-راگەیێندرانی_کاتی_دەسپێبوونەوەی_ئاڵووێری_بازرگانی_لە_دەروازە_سنووریەکان_لەگەڵ_عێراقدا
چالاکیی تیجاری و هاتووچۆی موسافیران لە سنورەکانی چەزابە، شەلەمچەو سومار لەگەڵ عێراق پاش تۆکمەبوونی پێداویستیی تەکنیکی و ڕێکخراوەییەکان، دەس پێ دەکاتەوە.
(last modified 2026-09-14T15:17:22+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2026 13:21 Asia/Tehran
  •  راگەیێندرانی کاتی دەسپێبوونەوەی ئاڵووێری بازرگانی لە دەروازە سنووریەکان لەگەڵ عێراقدا

چالاکیی تیجاری و هاتووچۆی موسافیران لە سنورەکانی چەزابە، شەلەمچەو سومار لەگەڵ عێراق پاش تۆکمەبوونی پێداویستیی تەکنیکی و ڕێکخراوەییەکان، دەس پێ دەکاتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوانە لەچوارچێوەی هاواهەنگیی نێوان نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوی دەروازە سنوریەکان و بەئامانجی نوێکردنەوەی سیستەم و شێوازەکان، بەهێزکرانی ئاسایشی تێپەڕگەکان و پاراستنی دەروونی پرۆسەی هاتووچۆی هاووڵاتیان و ئاڵوگۆڕی تیجاریی، جێبەجێ کراوە. لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت کراوە؛ پرۆسەی هاتووچۆ و ئاڵووێری تیجاری لەگەڵ ئێران، ڕانەگیراوەو لەڕێی دوو دەروازەی زەرباتیە(مێهران) و مەنزەریە(خەسرەوی) یەوە بەردەوام دەکرێ.