هێزە ئاسایشیەکانی عێراق توانای پێویستیان بۆ پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ئەم وڵاتە هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446884-هێزە_ئاسایشیەکانی_عێراق_توانای_پێویستیان_بۆ_پاراستنی_ئاسایش_و_پاوەجێی_ئەم_وڵاتە_هەیە
 سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق جەختی کرد کە چوونەدەری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق نابێتە هۆی نیگەرانی بەغدا لەبەر ئەوەی کە ڕێکخراو و هێزە ئاسایشییەکانی عێراق توانای پێویستیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ئەم وڵاتە.
(last modified 2026-09-20T15:01:31+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2026 18:30 Asia/Tehran
  • هێزە ئاسایشیەکانی عێراق توانای پێویستیان بۆ پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ئەم وڵاتە هەیە

 سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق جەختی کرد کە چوونەدەری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق نابێتە هۆی نیگەرانی بەغدا لەبەر ئەوەی کە ڕێکخراو و هێزە ئاسایشییەکانی عێراق توانای پێویستیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ئەم وڵاتە.

سەعد مەعەن سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق بە پێداگری لەسەر لێهاتوویی ڕێکخراو و هێزە ئاسایشەکانی عێراق بۆ ڕێکخستنی سیستەمێکی ئاسایشیی هاوبەش و پاراستنی ئارامی و پاوەجێیی وتی: چۆنەدەری هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە عێراق بە هیچ لەونێ بۆشایی ئاسایشی بەدی ناهێنێ. ناوبراو جەختی کرد لەسەر لێهاتوویی عێراق بۆ بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئاسایشی خۆی لە ڕێگای ناوەند و ڕێکخراوە ئاسایشیەکانیەوە. سەعد مەعەن هەروەها ئاماژەی کردە هەواهەنگی تۆکمە و تەواو لە نێوان هێزە سەربازییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وتیشی کە٤ کۆبوونەوەی ئاسایشی لە ئاستی باڵا بە بەشداری ژمارێک لە فەرماندەرانی باڵای ئاسایشی دۆلایەن لە بەغدا بەڕێوە چووە و بێگومان هێزە ئاسایشییەکانی عێراق دەتوانن ئاسایشی وڵات دابین بکەن و پێویست بە مانەوەی هێزی سەربازی ئەمریکایی لە عێراق نییە. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لەم کۆبوونەوەدا چەندین مەسەلەی ئاسایشی هاوبەش بە تایبەت ئاسایشی سنوورەکان، ئاڵۆێری زانیاری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ خراوەتە بەر باس و لێکدانەوە. بێگومان ئەم وتوێژانە خاڵە وەرچەرخانێک لە ئاستی هەواهەنگی ئاسایشی نێوان هەموو هێزە عێراقییەکان دێتە ئەژمار. عەباس مالیکی نوێنەری پەرلەمانی عێراقیش بە ئاماژە بە بوونی نایەرەتییەکی تووند لە وڵاتەکەیدا دژ بە هەر چەشنە مانەوەی هێزی سەربازی بیانی لە عێراق پاش مۆڵەتی ٣٠ی سێپتەمبەر جەختی کرد کە سەروەریی نیشتمانی بە هیچ لەونێ بۆ دانوستان و چەندەلێدان نابێ و لەمە بەدوا بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە مانەوەی هێزی بیانی لە خاکی عێراق لە سی سێپتەمبەر بەولاوە نادرێت. ناوبراو وتیشی : هێزە ئاسایشییەکان لە هەموو دام و دەزگا و لقەکانی خۆیاندا توانای پاراستنی خاک، دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات و پاراستنی پاوەجێییان هەیە بەبێ پێویستی بە هیچ پشتیوانی سەربازی لەلایەن بیانییەکانەوە و پەرلەمانیش بەبێ هیچ کەمتەرخەمی یان دواخستنێک کە زەبر لە پێگەی وڵات بدات، لە نزیکەوە چاودێری دەکا بە سەر پێبەندیی لایەنەکانی هاوپێوەند بە جێبەجێکردنی پلانی کۆتایی هاتنی چالاکیی هێزی سەربازی بیانی لە خاکی عێراقدا.